بامیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و به‌ردی گورچیله‌

وه‌ك ده‌زاندریت بامێ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ چه‌ندین سودی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ بڕێكی ڤیتامینی باشی تێدایه‌ و چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشیه‌كه‌.”

سودەكانی بامێ بۆ تەندروستی بزانن:_
1-بامێ بڕێكی باش ڤیتامین A,B1.B3.B6 ی تێدایە و بڕێكی باش ڕیشاڵ وكالسیۆم و زینك و مەنگەنیز بەجەستە دەبەخشێت.
2-بۆ خانمانی سكپڕ زۆر بەسودە ،بڕێكی باش ترشی فۆلیك بەجەستەیان دەبەخشێت هەروەها كۆرپەلە دەپارێزێت لەتوشبون بەهەندێك جۆری نەخۆشی.
3-بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسودە چونكە ئەم خۆراكە ڕێژەی شەكری ناو خوێن جێگیر دەكات.
4-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی بامێ زۆر دەخۆن ئەوە ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشیەكانی گورچیلە كەمدەبێتەوە هاوكات ئەگەری دروستبونی بەرد لەگورچیلەدا كەمدەبێتەوە.
5-لەناو پێكهاتەی بامێ ڤیتامین سی هەیەكە ئەگەری توشبونی منداڵ بەنەخۆشی ڕەبۆ و كۆئەندامی هەناسە كەمدەكاتەوە.

Back to top button