سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: كۆمه‌ڵكوژی و خاپوركردنی كه‌ركووك و خورماتوو، به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌زانێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان (سروه‌ عه‌بدلواحید) له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ گه‌ناڵی “مه‌یادین” نزیك له‌ رژێمی سوریا و حزبڵای لوبنانی كه‌ ماڵپه‌ری ئاوێنه‌ی نزیك له‌ گۆڕان بڵاوی كردۆته‌وه‌” له‌باره‌ی جمو جۆڵه‌كانی حشدی شه‌عبی و كۆمه‌ڵكوژی و خاپور كردنی ماڵه‌ كوردیه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو و داگیركردنیان، ده‌لێـ” حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتمانی‌و ئەخلاقی خۆی جێبەجێ کردوە”.

له‌باره‌ی بوونی به‌ په‌رله‌مانتار و كه‌سێكی سیاسی ده‌لێـ” قه‌زاو قه‌ده‌ر منی هێنا نێو ململانێ سیاسەکانەوە، به‌و واتایه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌و كه‌وتوون، به‌دوای كه‌سێك كه‌وتوون كه‌ به‌رهه‌می قه‌زا و قه‌ده‌ره‌”.

هه‌روه‌ها سروه‌ عه‌بدولواحید هۆكاری سه‌ردانی ” سێ لایانه‌كه‌” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بوونه‌ و دژی ریفراندۆم بوونه‌، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ده‌بێت به‌غدا له‌مه‌و به‌دوا وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێم سه‌یری ئه‌و سێ لایانه‌ بكات، پارتی به‌نوێنه‌ری هه‌رێم نه‌بینێت، چونكه‌، ئه‌و سێ لایانه‌ دژی ریفراندۆم بوونه‌”.

هه‌روه‌ها سروه‌ عه‌بدولواحید له‌باره‌ی حشدی شه‌عبی و كه‌ركووك و دووز خورماتوو ده‌شلێـ” حشدی شه‌عبی پێویسته‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان پاداشت بكرێت، ده‌شلێـ” چونكه‌ حشدی شه‌عبی ئه‌ركی ئه‌خڵاقی و نیشتمانی خۆی جێبه‌جێ كردووه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ پاداشت بكرێن”.

 

ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ت ده‌وێت فه‌رموو له‌ ماڵپه‌ری خۆیان سه‌یری بكه‌.. كلیك لێره‌ بكه‌ 

Back to top button