خه‌وتن له‌م كاتانه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت

 
یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌ باوانه‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام دوباره‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ خه‌وتنه‌ دوای‌ نان خواردن ،به‌تایبه‌تی‌ له‌دوای‌ خواردنی‌ ژه‌مێكی‌ چه‌ور ،چه‌ند كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ دڵ.”
 
پزیشكه‌كان بواری ته‌ندروستی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ خه‌وتن له‌دوای نان خواردن ده‌بێته‌ هۆی قورسكردنی‌ كرداری‌ هه‌رسكردنی‌ خۆراكی‌ ناو گه‌ده‌ و زیادبوونی‌ كێش وزیاد بوونی‌ لینجی خوێن كه‌ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی توشبون به‌جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌تایبه‌تی‌ كاتێك ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ی‌ بێت.
 
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ روونبووه‌ته‌وه‌.” كه‌ هه‌ندێك نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ ڕاسته‌وخۆ دوای نان خواردن ده‌خه‌ون ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك” هه‌ست به‌ئازارێكی‌ زۆر ده‌كه‌ن له‌سنگیاندا و توانای هه‌ناسه‌دانیان باش نابێت، توشی دڵه‌كوتێ ده‌بن”.
نابێت له‌دوای‌ نان خواردن ڕاسته‌وخۆ بخه‌ون وپێویسته‌ لانی‌ كه‌م ماوه‌ی‌ سێ سه‌عات پێش ئه‌وه‌ی‌ بخه‌ون نان بخورێت.
Back to top button