سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌ك بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌نێرێت

ئه‌مرۆۆ 5ی 1ی 2017له‌ نامه‌یه‌كی دا  ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌وه‌  ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌، له‌ ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێت: “هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن تاكو بتوانن تیایدا دانوستانێكى ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجام بده‌ن”.

وه‌ك له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی ره‌وانه‌ كراوه‌، له‌ مالپه‌ری فه‌رمی حكومه‌ت دا بڵاو كراوه‌توه‌، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى نیشان ده‌دات كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌ چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرا‌دا، كرانه‌وه‌ى خۆیان بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه‌.

هه‌ر له‌ كۆتایی نامه‌كه‌ دا گۆتێرێس هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: “له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه‌ هێشتا ڕێكخراوى داعش دروستى ده‌كات، پێویسته‌ ئه‌و ئارامییه‌ى هاتۆته‌ ئاراوه‌، بپارێزێت”.

Back to top button