ئه‌مڕۆ…كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) ده‌گه‌رێته‌وه‌و هه‌رێمی كوردستان.”
له‌و باره‌وه سكرتێری رۆژنامه‌وانی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، (مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه) رایگه‌یاندوه.” كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ،بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە لەندەنەوە بگه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست.”
مه‌لا هه‌مزه زیاتر گوتویه‌تی.” چه‌ند پشكنین و نهشتهرگهرییەكی پێویست بۆ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كراوه‌و له ئێستادا باری ته‌ندروستیشی زۆرباشه و رۆژی شەممە لەرێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كۆسرەت رەسول عەلی رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2017 باری تەندروستی تێكچوو و پاشان لە نەخۆشخانەی فاروقی پزیشكی نەشتەرگەرییەكی بۆ كرا، رۆژی 16ی هەمان مانگیش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەیەندرایە ئەڵمانیا و دوو نەشتەرگەری بۆ كرا.