به‌په‌له…عه‌بادی داوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات
له باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له وه‌زیری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌گات دانوستاندنه‌كانی ده‌ستپێبكات له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.”
(حەیدەر عەبادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات دانوستانەکانی سەبارەت بەدۆسێی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەستپێبکات، وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاندوه.” كه پێشبینی دەکەم لەچەند رۆژی داھاتودا دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەستپێبکەنەوە.
(جەبار لعێبی) وەزیری نەوتی عیراق لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند.” لەئێستادا ھیچ رێکەوتن و ھەماھەنگیەک لەنێوان ھەولێر و بەغدادا نییە، بەڵام پێشبینی دەکەم بەم زووانە دانوستانەکان سەبارەت بە دۆسێ نەوت دەستپێبکەن .
وه‌زیری نه‌وتی عێراقی دووپاتیكرده‌وه.” كه عەبادی فەرمانی بە وەزارەتی نەوت کردوە ئامادەکاریی و رێکارەکان بۆ دانوستاندن سەبارەت بە دۆسێی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەستپێبکات و کێشەکانی نێوان ھەردوو لا کۆتایی پێبھێن، تەئکیدیشیکردەوە دڵنیام لەوەی ئەگەر دانوستانەکان دەسپێبکەن ئەنجامی باش و بەرھەمدار دەبێت.