وهزارهتی سامانه سرووشتیهكان ئاستی هەناردەکردنی نەوتی لە ساڵی 2017 بڵاوكردهوه

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاستی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوتی لە ساڵی 2017 دا ئاشکراکرد، بەپێی ئامارەکە ساڵی رابردوو بە تێکڕا رۆژانە 445 هەزار و 301 بەرمیل هەناردەکراوە.”
له تویتێكدا له تویتهر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بە ئاستی هەناردەکردنی رۆژانەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو کردووه كه بهم شێوهیهیی لای خوارهوه بووه:-
لە مانگی سێپتێمبەردا (مانگی 9) رۆژانە 514 هەزار و 54 بەرمیل هەناردەکراوە.
لە مانگی ئۆکتۆبەردا (مانگی 10) رۆژانە 384 هەزار و 659 بەرمیل هەناردەکراوە.
لە مانگی نۆڤەمبەردا (مانگی 11) رۆژانە 252 هەزار و 301 بەرمیل هەناردەکراوە.
لە مانگی دیسەمبەردا(مانگی 12) رۆژانە 263 هەزار و 542 بەرمیل هەناردەکراوە.
دابەزینی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەردا بههۆی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر و هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی هێرشەکە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەتایبەت (هاڤانا و بای حەسەن) کە نەوتەکەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشرا، دەستیان بەسەردا گیرا و له ئێستادا ئهوان بهرپرسیارن له چۆنیهتی فرۆشتن و سهودا كردن پێوهیی.