هۆكاره‌كانی توشبوون به گه‌شكه ( فێ ) چین.؟
حاڵه‌تێكی پێشبینی نه‌كراو و كتوپڕه توشی منداڵ دهبێتو بێگومان گه‌وره‌ش توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت، به‌ڵام له‌منداڵاندا زۆرتره‌و زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تی گهشكانهی كه له‌گه‌وره‌كاندا رو ده‌دات له‌منداڵییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه.
گه‌شكه جۆری زۆره به‌ڵام دو جۆریان زۆر باون وه‌ك گه‌شكه‌ی (گشتگیر) كه هه‌مو جه‌سته‌ی منداڵه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و گهشگهی (لاگیر) كه ته‌نها لایه‌ك ده‌گرێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا منداڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر زهویو لهرزینو رهقبونێكی ماسولكه‌كانی له‌شی توش دهبێتو وا هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌ریكه بخنكێت ئه‌مانه‌ش به‌هۆی تێكچونی كاره‌باییی مێشكه‌وه رو ده‌دات.
هۆكاره‌كانی توشبوون به گه‌شكه ( فێ ) بریتین له:-
• هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك و بوونى ڤایرۆس له مێشكدا هۆكارن بۆ تووش بوون به گه‌شكه لێهاتن.
• ناڕێكى گه‌شه كردن به‌تایبه‌تى له نێو منداڵدا كه تووشى نارێكى گه‌شه‌ى ده‌بن و دووچارى گه‌شكه لێهاتنیان ده‌كاته‌وه.
• ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نییان له‌سه‌روو 35 ساڵه‌وه‌یه زیاتر توش ده‌بن.
• هۆكارى بۆماوه‌یى : به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى كرۆمۆسۆمى گه‌شكه له باوانه‌وه بۆ وه‌چه‌كان.
• زیان پێ گه‌یشتنى مێشك و سه‌ر به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه بێت یان كه‌وتنه خواره‌وه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكى دى بێت.