ههڵبژاردهی عومان خهونی ئیماراتی له گۆڕنا و جامهكهی لێ فڕاند
لەمیانی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی عەرەبی 23 كە لەماوەی رابردوو یارییەكانی لە وڵاتی كوێت بهڕێوهدهچوو، هەردوو هەڵبژاردەی عومان و ئیمارات رووبەرووی یەكتربوونەوە له یاری كۆتاییدا.”
له یاری كۆتاییدا، هەڵبژاردەی عومان بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا سەركەوتنی تۆماركرد و بووە پاڵەوانی جامهكه و توانی له ههڵبژاردهی ئیمارات بباتهوه، لەكاتی ئاسایی و زیادكراودا هەردوو هەڵبژاردە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون ، هەرچەندە ئیمارات دەرفەتی گۆڵكردنی بە لێدانی سزا بۆ هەڵكەوت بەڵام (عومەر عەبدولرەحمان) سەركەوتوونەبوو و لێدانەكەیشی بەفیرۆدا”.
بەلێدانی یەكلاكەرەوەش هەمان یاریزان نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات و عومان بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ سەركەوتنی تۆماركرد، بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی عومان بۆ جاری دووەم لەمێژوودا بووە پاڵەوانی جامی كەنداوی عەرەبی”.