كه‌ی به‌فر و بارانه به‌هێزه‌كه ده‌ستپێده‌كات.؟له كوێ ده‌بارێت.؟زانیاری ورد له‌و باره‌وه بزانه
به‌پێی زانیارییه كه‌شناسییه‌كان، شەپۆڵێكی سارد‌و سەرماو باران به‌فر روو لە به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هەرێمی كوردستان ده‌كات.”
سەنتەری كەشناسی نێودەوڵەتی رایگه‌یاندوه.” شەپۆڵێكی سەرما بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە و بەپێی زانیارییەكان، شەپۆڵەكە لەدەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەكاتە سەر ژمارەیەك وڵاتانی ئەوروپی و توركیا‌و ئێران و عێراق و توركیا‌و ئێران و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو بەفرو باران و ساردییەكی زۆری لەگەڵدایە.
سەنتەری ئەوروپی بۆ كەشناسی ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” كه ئەمڕۆ شەپۆڵەكە روو لەهەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام كاریگەرییەكەی كەمەو لەرۆژانی داهاتوودا كاریگەرییەكەی زیاتر دەردەكەوێت.