خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كورد 200 پێشمه‌رگه‌كه‌ی شاخ بوو نه‌ك 70 هه‌زار جاشه‌كه
#رێكان سه‌باح
هه‌موو هاوكێشه تێكچووه‌كه‌ی دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌ك رێگایی هه‌یه، ئه‌مریكاش و ئه‌وروپا و ئێران و عه‌بادی و مالیكیش باش خه‌ريكه ده‌گه‌ونه ئه‌و رێگایه، كه ئه‌وه‌یه، ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌گوزه‌رێت، گاڵته‌جاری سیاسیه، هیچ به‌هایه‌كی سیاسی و سه‌روه‌ری تێدا نیه، چونكه نه یه‌كێتی باڵی خیانه‌ت، نه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، نوێنه‌ری سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردن، “دوكانی خانه‌نشین و بانگێشه‌ی ده‌نگن”، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دهلالێكی روونی خاكفرۆشین، لهرقدا سور هه‌ڵگه‌راون له‌دژی پارتی، ئاماده‌ی هه‌موو تهنازوڵێكن بۆ له‌ناو بردنی پارتی وه‌ك پێشتر له فه‌رمانده‌كانی حشد ده‌پارانه‌وه بچن بۆ هه‌ولێر و لهرووبهروو بوونه‌وه‌ی پردێ نه‌ترسن، بكه‌ن”.
به‌درێژایی مێژوو ئه‌و جۆڕه روانگه‌یه‌ش” كه‌ئێستا ئه‌م چوار لایانه هه‌یانه” به‌كارهێنراوه و تاقی كراوه‌ته‌وه، له‌لایان رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان، كه حزبی بێ سه‌روه‌ری و بێ هیچ به‌هایه‌ك له‌ناو سیناریۆكانی سه‌ركووتی كورد, له‌لایان سه‌دام و ده‌وڵه‌تانی تر داگیركه‌ر، هه‌بوونه و له‌ژێر ناوی كورد دا ئاراسته كراون، زیاتر له 70 هه‌زار جاشیشیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام 200 پێشمه‌رگه له شاخه‌كاندا، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی كوردستانیان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو دونیا رون وێنا بووه، بۆیه ئه‌م دیمه‌نه‌ی به‌غدا له سه‌ردانی وه‌ڤدی چوار لایانهكه، به‌جیا و هاوبه‌ش دا، كه به حه‌جی كورد له به‌غدا پێناسه بووه، یه‌ك مانایی هه‌یه، كه خاوه‌نی كوردستان، هه‌رچه‌ند له پاشه‌كشه و هه‌ره‌شه و ئابلۆقه بێت، روانگه و دۆخی ناوچه‌كه و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی چاككردنی ئهوههڵومهرجهیه، به پیلانگێری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی تێكدراوه، هه‌ر ده‌بێت بۆی بگه‌رێته‌وه، ئه‌مریكا هێشتا له‌وه حاڵی نیه، پاشه‌كشه‌ی بارزانی و پارتی چ جۆڕه، داهاتووێك بۆ عێراق ده‌هێنێت، شه‌رت نیه له‌م دۆخه‌دا، لایانه دژه‌كانی پارتی و سه‌رۆك بارزانی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌وه حاڵی بن، به‌وه‌ی كوردستان یه‌ك خاوه‌نی هه‌یه و بهدوكانی خانه‌نشینی و خاكفرۆشی بزر ناكرێت و ون نابێت، چونكه سه‌دام و ده‌یان رژێمه دیكتاتۆره‌كانی تر له سوریا و عێراق و ئێران و توركیا نه‌یانتوانیه‌وه به‌م سیناریۆیانه سه‌ركه‌وتوو بن ” ئێستاش به‌ده‌یان سیناریۆی به‌م شێوه‌یه بوونی هه‌یه، وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ئیسلامی له‌لایان ئێران دروست كراوه بۆ دژایه‌تی پێشمه‌رگه راسته‌قینه‌ی حزبه‌كانی دیموكرات و كۆمه‌ڵه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان” وه گوندپارێزی دروست كراوه له توركیا بۆ دژایه‌تی كورد” به‌ڵام نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كورد كه 200 پێشمه‌رگه كه‌یه بزر نابێت و ون نابێت، هه‌رچه‌ند ئه‌وان 70 هه‌زار جاشیشیان هه‌بوو هه‌یه بۆ دژایه‌تی كورد، به‌ڵام ناتوانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كورد بن”.