په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌به‌غدا چه‌ندین نهێنی نه‌گوتراو له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سێ لایانهكه ئاشكرا ده‌كات
په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی دا بۆ ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی چه‌ندین نهێنی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”شاندەكە پشتیوانی ڕادەستكردنەوەی فرۆكەخانەكان و دەروازە سنوریەكانیان ڕاگەیاندووە بۆ ژێر دەسەڵاتی ناوەندی هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق و ئاشكراشی دەكات بەغدا مچەی فەرمانبەران لەڕێگەی هەرێمەوە دابەش ناكات وه‌ك هه‌موو پارێزگایه‌كی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كرێت نه‌ك زیاتر”.
شیرن ره‌زا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بۆ ئاژانسه عێراقیهكه ئاشكرا كردووه”سەردانی شاندی سێ حیزبەكەی كوردستان هەنگاوێكی نوێی و كرداری بوو لە پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا و ده‌شلێـ” لە كۆبونەوەیاند لەگەڵ حەیدەر عەبادی، پشتیوانی ڕەهایان دەربڕیوە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی، لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوریەكان و بیرە نەوتیەكانی كوردستان و سەرجەم داهاتە ئیتحادیەكانی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق و كۆتایی هێنان به كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” عەبادی بە هیچ شێوەیەك نیازی نیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی حكومەتی هەرێم بكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراق مووچه راسته‌وخۆ دابه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش له‌لایان هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ پشگیری ره‌های لێكراوه”.
ده‌لێت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی ریفراندۆمیان كردووه له‌عێراق نوێنه‌ری كورد بن، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه، كه ریفراندۆمچیه‌كان، ده‌بێت ئه‌م باجه بده‌ن، كه ده‌ستیان بۆ ریفراندۆم یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بردووه”.