له‌هه‌ولێر دژی سوپای عێراق خۆپێشاندان كرا

ئه‌مرۆ تۆڕی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی له شاری هه‌لێر خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له دژی سوپایی عێراق رێكده‌خه‌ن و داواش ده‌كه‌ن پشووی رۆژی دامه‌زراندنی سوپایی عێراق له خشته‌ی پشووه‌كانی ساڵانه‌ی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌م داواكاریه چه‌ندین ساڵه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نراوه”.
له‌و باره‌یه‌وه چاڵاكوانی مه‌ده‌نیه‌كان له تۆڕی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ولێر له‌و باره‌وه ده‌لێـ”ساڵانە دژی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق لە بەردەم نووسینگەی نوێنەرانی عێراق لە ھەولێر خۆپێشاندان ئەنجامدەدەین، مەبەستمانە بە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵێین، پشووی رۆژی دامەزراندنی ئەو سوپایە لە ھەرێمی كوردستان ھەڵبوەشێندرێتەوە، چونكە ئەگەر چاوێك بە مێژوودا بخشێنینەوە، بە درێژایی مێژوو ئەو سوپایە نەك ھەر قازانجی بۆ گەلی كورد نەبووە، بەڵكو جینۆسایدی خەڵكی كوردستانی كردووە، دەتوانین بڵێین ھەموو گەلی كوردستان لەسەر دەستی سوپای عێراق زەرەرمەند بووە”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمە نیگەرانین لە ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، چونكە پارساڵیش داوامان كە ئەم پشووە ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام ئەمساڵ دەمانەوێت بە شێوەیەكی دیكە ئەم داوایە بكەین، ئەوەش دەخەینەڕوو كە لە بری ئەوە رۆژێكی دیكە وەك رۆژی پێشمەرگە دیار بكرێت”.