ئه‌حمه‌د خاته‌مى: خۆپێشاندانه‌كان له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن چونكه‌ رێگریمان له‌ ئیسرائیلی دووه‌م كرد

رۆژی هه‌ینی 5ی 1ی 2018 وتاربێژ  ئه‌حمه‌د خاته‌می له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، ده‌لێـ” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران نه‌یهێشت، ئیسرائیلی دووه‌م له‌ عێراق دروست بكرێت، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا خۆپێشاندانیان له‌ ئێران دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بروخێنن و ده‌شلێـ” رێگا له‌وه‌ش ده‌گرین”.

پاش خۆپێشاندانی خه‌ڵك له‌ ئێران دژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، وتاربێژێكی ئێرانی له‌ وتاری هه‌ینی رۆژی 5ی ئه‌و مانگه‌، رایگه‌یاند”ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت، هه‌ندێك له‌ كينه‌كانى ئه‌مريكايه‌. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا ئيستكبار به‌رده‌وام شكستى خواردووه”‌.گوتيشى: “داعش كه‌ خۆيان درووستيان كردبوو، وتبوويان، رزگاركردنى مووسڵ 10 بۆ 30 ساڵى پێويسته‌، به‌ڵام ئێران به‌ هه‌شت مانگ له‌ مووسڵ له‌ناوى برد و ده‌شلێ”ده‌يانويست ئيسرائيلێكى نوێ درووست بكه‌ن، هه‌مووان تێگه‌يشتن ئه‌و هێزه‌ى نه‌يهێشت ئيسرائيل درووست بكرێت، ئێران بوو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ””پاره‌ى زۆريان خه‌رجكرد بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌ ده‌ستى ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئێستا وا نييه‌، له‌ سوورياش نه‌يانتوانى”.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا ئه‌حمه‌د خاته‌مى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرد و گوتى: “ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌يانه‌وێت بيكه‌ن، به‌شێكه‌ له‌ كينه‌كانيان. چيرۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ سعووديه‌ پاره‌كه‌ى ده‌دا و له‌ ئه‌مريكا پيلانه‌كه‌ داڕێژرا و بڕيار بوو ئه‌مريكا له‌ هيرات و هه‌ولێره‌وه‌ چه‌ك ره‌وانه‌ى ئێران بكات و له‌ مانگى رێبه‌نداندا كێشه‌كه‌ كۆتايى پێ بهێنن، هه‌روه‌ها گوتى: “يه‌كێك له‌ به‌جێماوه‌كانى رژێمى سه‌ڵته‌نه‌تى وتبووى ئێمه‌ له‌ 22ى رێبه‌ندان لێره‌ين و منيش پێيان ده‌ڵێم، ئێوه‌ تا كۆتايى لێره‌ نابن و ئه‌گه‌ر بێن له‌ يه‌كه‌م هه‌نگاودا پێتان ده‌شكێنين و دواى ئه‌وه‌ش له‌ سێداره‌تان ده‌ده‌ين”.

Back to top button