وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: داوا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ رژێمی ئێران بروات

رێکس تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی هه‌ینی 5ی 1ی 2017 له‌ لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی (سی ئێن ئێن) ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێت”د واشنتۆن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات لە ئێران، پشتیوانی لە ویست و داخوازی خۆپیشاندەران دەکات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خەڵکی ئێران لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراندا ژیانێکی زۆر ئەستەمیان بینیوە، بەڵام ئێمە نامەنەوێ بە شێوەیەکی توندوتیژ پشتگیری لە ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات لە ئێران بکەین، ئێمە نیشانەکانی ئەم ئاڵۆگۆڕەمان لە ساڵی 2009، هەروەها لە خۆپیشاندانی ڕۆژانی ڕابردووشدا بینیوە”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند”ئێمە پشتگیری لە ئامانجی گەلانی ئێران دەکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتریان هەبێت و لەوپەڕی ئازادیدا بژین، چونکە پێمان وایە شایستەی ئەم ژیانەن، بەڵام ئەوە لە ئەستۆی ئێرانییەکانە کە چۆنیەتیی ئەو ئاڵۆگۆڕی دەسەڵاتە هەڵدەبژرێن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی ئێران لە دە ڕۆژی ڕابردوودا کە خۆپیشادان و ئاڵۆزی لە زیاتر لە 100 شاری ئێران لەدژی حکوومەتی ئێران و ڕەوشی خراپی ئابووری، بێکاری، گرانی ڕووی داوە، 22 هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە 1800 کەسیش لە سەرتاسەری ئێران دەستگیر کراون کە زیاتر لە 200 کەس لە گیراوەکان و زیاتر لە دە کەس لە کوژراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

Back to top button