كاتژمێر 5ی ئێواره كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌گاته سلێمانی
له لێدوانێكی دا مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ،رایگه‌یاند”دوای ئەوەی لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەری و پشكنینی تەواوی بۆكرا، ئەمڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ له له‌نده‌نه‌وه دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان،گوتیشی: “ئێستا باری تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ، زۆرباشە بۆیە پزیشكەكان رێگەیان پێداوە بگەڕێتەوە”.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ی دا سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، راشیگەیاند: “كۆسرەت رەسوڵ، لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگاتەوە ھەرێمی كوردستان و لەلایەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادیر و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی پێشوازی لێدەكرێت، دوای گەیشتنەوەی بۆ سلێمانی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات،لەبارەی كاتی گەیشتنەوەی كۆسرەت رەسوڵ ئاشكرای كرد: “رەنگە كاتژمێر پێنج ئێوارە بگاتەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی”.
رۆژی 11/11/2017، كۆسرەت رەسوڵ، لە سلێمانی باری تەندروستی تێكچوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە نەشتەرگەریەكی بۆ كرا، دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكرا و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەرلین نەشتەرگەری و چەندین پشكنینی دیكەی بۆ كراوە.