عەشایرە عەرەبەكانى دەشتی نەینەوا, بەهۆی زولم و ستەمی حەشجی شەعبی داوای ناردنی هێز لە ئەمریكا دەكەن بۆ ناوچەكەیان

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی چەند ناوچەیەكی سوونە نشین و بەشێك لە خاكی كوردستانیان داگیركرد, لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی خەلكی ئەو ناوچانە رووبەرووی زولمێكی زۆر بوونەتەوە, عەشایرە عەرەبەكانی دەشتی موسڵیش دەڵێن “هیچ هەڕەشەیەك قبوڵناكەین، كە دەستی دەرەكی لە پشت بێت و مەبەستی ئاژاوە نانەوەبێت”.

ئەمڕۆ 6-1-2018 عەشایرە عەرەبەكانی دەشتی موسڵ بەیاننامەیەكیان لەبارەی ئەو هەڕەشانەوە بڵاوكردۆتەوە، كە رێگە لە هاتنی هێزە ئەمریكیەكان دەگرن و تێیدا هاتوە “هەموو هەڕەشەیەك رەتدەكەینەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و تەواوی ناوچە كێشە لەسەرەكان بكاتە ئامانج”.

عەشایرە عەرەبەكان ئاماژە بەوە دەكەن، هەندێك لایەن كە هەڕەشە لە هێزەكانی ئەمریكا دەكەن لە عیراق، ئەوان لەلایەن (ئێران)ەوە پارەیان پێدەدرێت و ئامانجیان دروستكردنی ئاژاوەیە لە عیراق و ناوچە كێشە لەسەرەكاندا. لەوبارەیەشەوە دەڵێن “ئەو هەڕەشانە رەتدەكەینەوە كە لەلایەن میلیشیاكانەوە دەكرێن و پێشوازی لە هاتن و بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا دەكەین لە هەموو ناوچەكەدا بەتایبەتی لە ناوچە كێشە لەسەرەكاندا”.

Back to top button