موسەننا ئەمین: مەرجەكانی حكومەتی عێراق بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ هەرێم ناواقیعین و بیانون بۆ خۆدزینەوە
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: نەبوونی یاسای نەوت و غاز لە عێراقدا وایكرد حكومەتی عێراق زیادەڕەوی بكات لە دەستور لە بواری نەوتدا و پێویستە بەڕێكەوتن لەسەر دانانی ئەو یاسایە كێشەكە چارەسەر بكرێت .
(دكتۆر موسەننا ئەمین) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند:” مەرجەكانی حكومەتی عێراق بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەشێكیان ناواقیعین و بیانون بۆ خۆدزینەوە لەچارەسەر كردنیان”.
هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی” دەرنەكردنی یاسای نەوت و غاز لە عێراقدا لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە لایەنە كوردی و عێراقیەكانی داوە خراپ سوود لە سەرچاوە و داهاتەكانی نەوت وەربگرن و نەك بەتەنها عێراق, كوردیش تا ڕادەیەك زیادەڕەوی دەستوری لەو بوارەدا بكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە هەردولا لەسەر پرسی نەوت بگەنە ڕێكەوتن ویاساو دەستور كێشەكانیان چارەسەر بكەن.