چالاكوانان داوای هەڵوەشاندنەوەی پشوی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق دەكەن لە كوردستان, داوای دیاری كردنی رۆژی پێشمەرگە دەكرێت.

لەگەڵ ئەوەی بە درێژایی مێژوو كورد بە هۆی سوپای عێراق رووبەرووی زۆرداری زۆر بووەتەوە , بەڵام هەر ساڵ لە شەشی كانونی دووەم, بە بۆنی دامەزراندنی سوپای عێراق لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێتە پشتوو, ژمارەیەك لە چالاكوانی مەدەنی و رێكخراوەكان لە شاری هەولێر لەبەردەم نوسینگەی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گردبونەوە و داوایانكرد پشوی فەرمی سوپای عیراق لە هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە.

ئەمڕۆ 6-1-2018 كە رۆژی دامەزراندنی سوپای عیراقە، تۆڕی رێكخراوە مەدەنییەكانی هەولێر گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عیراق لە شارەكەدا رێكخست و تێیدا لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی سوپای عیراق تاوانی دژە مرۆڤایەتی و چەكی كیمیایی و ئەنفالی بەرامبەر خەڵكی كوردستان ئەنجامداوە و نەبۆتەهۆی پاراستنی كوردستان لە مەترسییەكان، بۆیە داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن ئەو پشوەی رۆژی دامەزراندنی سوپای عیراق لە هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە و لەبەرامبەردا رۆژی پێشمەرگە دیاری بكرێت.

حەیدەر جەلال چاڵاكوانی مەدەنی لە هەولێر بە (خواكوڕك)ی راگەیاند “ئەو گردبونەوەیە بۆ ئەوەیە پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی پشوی دامەزراندنی سوپای عیراق لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندبكرێت و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عیراقیش كار بۆ ئەوە بكەن و هەوڵی ئەوە بدەن ئەو رۆژەی بۆ دامەزراندنی سوپاكە دیاریكراوە، نەكرێتە پشو”.

Back to top button