بازاڕه‌ داراییه‌كان موژده‌ی نوێیان هه‌یه‌ بۆ نرخی نه‌وت

خواكوڕك

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پێنوێنی بازاره‌ داراییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بۆرسه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. تۆماركردنی ئه‌م ئاسته‌ نوێیه‌ش له‌ بازاره‌ جیهانیه‌كاندا به‌ خێرایی نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌روو 50 دۆلار.

رۆژی دووشه‌مه‌ له‌كاتى داخستنى بازاڕه‌كانى نه‌وت، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ڕێژه‌ى یه‌ك له‌سه‌د به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش پشت ئه‌ستوره‌ به‌ پێشبینییه‌كانى دابه‌زینى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریكی بۆ یازده‌هه‌مین مانگى له‌سه‌ر یه‌ك.
به‌مهۆیه‌وه‌ش هه‌ریه‌كه‌ له‌ نرخی نه‌وتی برینت 0.7 % به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌شته‌ 48.32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. هه‌روه‌ها نه‌وتى خاوى ئه‌مریكاى خۆرهه‌ڵاتى ته‌كساسى نێوه‌ند، 41 سه‌نت یان نزیكه‌ى یه‌ك له‌ سه‌د به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌شته‌ 46.29 دۆلار.

شیكارانى ڕوه‌یته‌رز پێیانوایه‌، نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا 4.5 له‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو زیاترى كردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌ پڕ گه‌شته‌ 14.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو، كه‌ ئه‌وه‌ش زۆرترین دابه‌زینه‌ له‌ ساڵى 1999ـه‌وه‌.

Back to top button