خانووی ھاوڵاتییەك كورد تەقێندرایەوە

لە قەزای خورماتوو خانووی ھاوڵاتییەك كورد تەقێندرایەوەو خاوەنی خانووەكەش ئاشكرایدەكات، ئەنجامدەرانی تاوانەكە ئۆتۆمبیلی پۆلیس و حەشدی شەعبییان پێبووە.
(كەریم بەكر) كە كوردێكی دانیشتوی قەزای خورماتووە رایگەیاند:” ئەمڕۆ ٦ی كانوونی دوەمی ٢٠١٨، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە، خانووەكەم تەقێندراوەتەوەو بە تەواوتی رووخاوە”.

هەروەها (كەریم بەكر) گوتیشی: ئەو كەسانەی كە خانووەكەمیان تەقاندۆتەوە، دوو ئۆتۆمبیلیان پێبووە، كە یەكێكیان ھی پۆلیسی فیدراڵی بووەو ئۆتۆمبیلەكەی دیكەش تایبەت بووە بە ھێزەكانی حەشدی شەعبی.

ئەو ھاوڵاتییە كوردەی خورماتوو، ئاماژەی بەوەشكرد، خۆی لە ریزەكانی سوپای عیراقەو ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێیە.

شایەنی ئاماژە پیدانە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تاكو 25ی 11ی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئەم زیانانەی خوارەوەیان بە دانیشتوانی دوز خورماتوو گەیاندووە :

1. سوتاندنی 519 دوكاندار كە خاوەنداریەتیەكەیان بۆ كورد دەگەڕێتەوە .

2. سوتاندن و بەتاڵانبردنی مالی 202 هاولاتی كورد .

3. سوتاندنی 394 مالی كورد كە ئاسایش و پیشمەرگە بوون .

4، تەقاندنەوی 50 مالی كورد .

5. سوتاندنی گشت بارەگا حیزبیەكان جگە لە بارەگای یەكیتی نیشتیمانی كوردستان .

6.رێگەگرتن لە گەرانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنی نیشتەجیبونیان لە دوز خورماتوو .

7. هەلهاتن و ئاوارەبوونی لە %85 بۆ %90 هاوڵاتیانی كورد كە دانیشتوی رەسەنی دوزخورماتوون .

8. سوتاندنی 19 ئوتۆمبیلی كورد .

9. ئاوارەبوونی 50000 مالی كورد بۆ ناوچەكانی تر .

Back to top button