بومەلەرزەیەک كوردستانی هەژاند
كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك هێڵی نێوان عیراق – ئێرانی گرتەوەو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت سنوری سلێمانی و دەوروبەری هەستی پێكرا، بەرپرسێكی بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانییش گوڕی بومەلەرزەكە ئاشكرادەكات.
(ئاراس مەحمود) لێپرسراوی بەشی بومەلەرزە لەبەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانی ڕاگەیاند: “كاتژمێر 6:22 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی كانوونی دووەمی 2018، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.1 لەقەسرشیرین بەدووری حەوت كیلۆمەتر لەسەرپیلی زەهاو لەڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا”.
ههروهها لێپرسراوی بەشی بومەلەرزە لەبەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانی گوتیشی:” بومەلەرزەكە لەزۆربەی ناوچەكانی كەلارو هەڵەبجەو دەربەندیخان و سلێمانیش هەستی پێكراوە”.