بەرهەم ساڵح چاوی لە كورسی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقە
دوای ئەوەی بەرهەم سالح پارتێكی سیاسی راگەیاند لە ئێستادا كەوتۆتە دژایەتی كردنی حكومەتی هەرێم و بە شێوەی ناراستەوخۆو راستەوخۆ لەسەر حسابی گەلی كورد دەیەوێت, پەیوەندی لەگەڵ حكومەتی عێراق ببەستێت, لەگەڵ هەر یەكە لە گۆران و كۆمەل چاویان لە سیناریۆكانی داهاتووی عێراقە و، بەرهەم ساڵحیش دەیەوێ بە دوو باڵی گۆڕان و كۆمەڵ بەرەو ئامانجەكەی بفڕێت.”
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راپیۆتێكی لە ژێ ناوی بەرهەم دەیەوێت بە بالەشكاوەكانی گۆڕان و كۆمەڵ بفڕێت دەنوسێت، بەرهەم ساڵح خەونی گەورەتری بۆ هاوپەیمانە سێقۆڵییەكە هەیەو چاوی لە كورسیی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقە.
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت”گۆڕان و كۆمەڵ كە دەزانن كەسایەتییەكی پێگەبەهێزی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییان نییە بۆ ئەوەی لەسەر كورسیی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دابنیشێت، ئێستا بەرهەم ساڵحیان كردووەتە پێش قەرەوڵی خۆیان. بەرهەم ساڵحیش بەو دوو باڵەوە دەیەوێ “تۆڵە”ی خۆی بكاتەوە.”
مەبەستی تۆڵەكردنەوەی بەرهەم ساڵحە لە یەكێتی كە پێشتر كێشە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە ڕێگربوو لەوەی ناوبراو ببێتە سەرۆك كۆماری عێراق.
(عەرەفات كەرەم)سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە ڕاپۆرتەكەی ماڵپەڕی حزبەكەیدا باسی لە ئەگەری دابەشبوونی نێوماڵی كورد بەسەر لایەنە شیعەكاندا كردووەو دەڵێت”ڕەنگە چەند لایەنێكی كوردی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا بچنە پاڵ لایەنی شیعە و ئەمەش درز دەخاتە ناو یەكگرتوویی ماڵی كوردەوە. ئەو لایەنانە چاویان لە كورسیی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقە.”