كه‌ریم نوری : چه‌ك داماڵینی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-28.jpg)
(كه‌ریم نووری) سه‌ركرده‌ی باڵای له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له بایه‌خی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی “ڕووه‌یته‌رز”ی كه‌م كرده‌وه، كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه هه‌واڵگریی و سه‌ربازییه‌كان بڵاویكردبووه‌وه و تێیدا هاتبوو: “حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلانێكی داناوه بۆ چه‌ك داماڵینی حه‌شدی شه‌عبی”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده باڵایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕاشیگه‌یاند :” ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ركات هه‌ڵبژاردن نزیك بووه‌وه، ده‌ست ده‌كرێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌پێشتر، كێبڕكێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، سیاسی بوو، به‌ڵام ئه‌م جاره حه‌شدی شه‌عبی و ڕزگاركردنی شاره‌كان كراوه‌ته میحوه‌ری كێبڕكێكان”.
“ڕووه‌یته‌رز” پێشتر بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستی كردووه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به‌سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدا دابه‌شی كردبوو، وه‌ك تانك و زرێپۆش و چه‌كه قورسه‌كان و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی.