پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگ تایبه‌ت به‌ بارودۆخی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.”

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی، سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ سه‌ردانی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ستپێده‌كه‌ن و پاشان، كۆده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵیك ته‌وه‌ری گرنگی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌وه‌ره‌كان كه‌ پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باسی لێوه‌ده‌كات بریتی ده‌بن له‌ (به‌ پرسى ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێم و كێشه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخی نێوخۆیی یه‌كێتی). له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پرسی تر كه‌ پێكه‌وه‌ گه‌نگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن بۆ داهاتوو.”

Back to top button