چوار جۆره‌ خواردن كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ بیخۆن بۆ ئاسوده‌یی مێشك

هەموو خۆراكە سروشتیەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ بەسودن ،ئەم خۆراكانە ئاسودەی بەمێشك و دەرون دەبەخشن و مێشك هێور دەكەنەوە، زۆرن به‌ڵام پێویسته‌ بزاندرێت چی خۆراكێك بۆ مێشك و ئاسوده‌ی رۆحی مرۆڤ باشه‌ و به‌كه‌ڵكه‌.”

پزیشكان له‌و باره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خۆراكیان ده‌ستنیشانكردووه‌، كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ بۆ ئاسووده‌ بوونی مێشك و رۆحیان بیخۆن و سودی لێ وه‌ربگرن.”

خواردنه‌كانیش بریتین له‌:-
1-ماسی: گۆشتی ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و ترشە چەوریە بەسودەكان ،ئاسودەی بەمێشك دەبەخشێت،بەتایبەتی ماسی تونە و ساردین .
2-شۆكۆلاتە:پلەی دووەمی هەیە لەناو ئەو خۆراكانەی كە ئاسودەی دەرونی بەمێشكی مرۆڤ دەبەخشێت ،شۆكۆلاتە ڕێژەی سیرۆتۆنین لەمێشكدا زیاد دەكات ،و ئەم پێكهاتەیەش مێشك ئارام دەكاتەوە.
3-ئەو خۆراكانەی ڤیتامینB لەپێكهاتەیاندا هەیە وەك بەرهەمەكانی شیر و ماست و فاسۆلیا و شۆفان و مۆز ،ئەم خۆراكانە ڕێژەی هۆرمۆنی ئاسودەی لەجەستەدا زیاد دەكەن و مێشك هێور دەكەنەوە.
4-ئەو خۆراكانەی ڤیتامین D لەپێكهاتەیاندا هەیە وەك شیر و ماسی ،هەروەها پێویستە مرۆڤ لە هەفتەیەكدا ماوەی 45 خولەك تیشكی خۆر لێی بدات چونكە بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیاد بونی ڕێژەی ڤیتامین D لەجەستەدا و بەمەش مێشك ئاسودە و چالاك دەبێت.

Back to top button