ئالۆزیه‌كانی سوریا و ئاگربه‌ستی ئه‌مریكا و روسیا
خواكوڕك
بەپێی پرۆژەیەک که ئەمەریکا و رووسیا لەسەری رێککەوتوون، بڕیاره ئاگربەست له سووریا جێگیر بکرێت. بەشار ئەسەد، حیزبوڵڵای لوبنان و ئێران رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستەکه دەربڕیوه، بەڵام هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تاکو ئێستا هەڵوێستی خۆیان لەسەری رانەگەیاندووه.
له راگه‌یاندراویكدا ئه‌مریكیه‌كان ره‌تیده‌كانه‌وه ئه‌مریكاو روسیا رێكه‌وتبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا هێرشی ئاسمانی له‌دژی به‌ره‌ی نوسره له‌سوریا ئه‌نجامبدات، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تادا وا بڵاوبوویه‌وه كه ئه‌مریكارو روسیا رازی بوبێتن كه رژێمی سوریا هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر به‌ره‌ی نوسره كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به “تیرۆریست” داده‌نرێت.
له‌لایه‌كیتر ئەحرار شام یەکەمین گروپی چەکداری شەڕکەری سوریایە کە بە فەرمی ڕای خۆی لەبارەی ئاگربەستەوە ڕاگەیاندووە. و وتویانه “رێککەوتنی ڕوسیا و ئەمەریکا تەنها رژێمی سوریا چالاکییەکانی خۆی فراوانتر دەکات و سورییەکان ناتوانن پێشوازی لە ڕێگا چارەی نیوە و ناتەواو بکەن”.
رێكه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا به‌مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست له نێوان گرووپه چه‌كداریه‌كانی سوریا ته‌نیا بۆماوه‌ی 48 كاتژمێره، و پێده‌چێت له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه شه‌ڕی قوڕس له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی سوریا ده‌ست پێبكاته‌وه، و ئاژانسه‌كان هیچ موژده‌یه‌كیان پێ نیه له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه.