تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق
شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە شارۆچكه‌ی قه‌رته‌په و شه‌ڕێكی سه‌خت روویداوه.”
به‌پێی زانیارییه سه‌ربازییه‌كان، شه‌وی رابردوو گورپه چه‌كدارییه‌كانی تیرۆریستانی داعش، له نزیك گوندی (گیام) له خوارووی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی و شه‌ڕێكی سه‌خت روویداوه و پاش شه‌ڕه‌كه چه‌كدارانی داعش له سنوره‌كه كشاونه‌ته‌وه.”
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بەهۆی تووندی شەڕەكە پۆلیسی فیدراڵی داوای كۆمەكی بەپەلەی كردووە لە هێزەكانی سوپا‌و تاكو درەنگانێكی شەو شەڕەكە درێژەی هەبووە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەسەر زیانەكانی ئەو شەڕو پێكدادانە و پێش ده‌چێ داعش گورزی خۆی وه‌شاندبێ.