چـــۆن دەمـــوچاوت جوان و ناسك دەکەیت به‌ به‌كارهێنانی خه‌یار

پسپۆرانی بوار جوانكاری پێست و دەموچاو بۆ مەبەستی جوانكاری لە پێستدا چەندین نهێنی خەیاریان ئاشكرا كرد كە دەتوانرێت بۆ جوانكاری دەموچاو بەكار بهێنرێت.”

پسپۆران بەمشێوەیە سودەكانی خەیار دەخەنەبەرچاو كه‌ پێویسته‌ سودی لێوه‌ربگیرێت:-

-بۆ لابردنی خاڵە شلەكانی سەر پێستت، كە بەم شێوەیە بەكاردێت دوو قاش خەیار بهێنە و بیكەرە ناو كەمێك شیرەوە ماوەی 5 كاتژمێر دایبنێ و پاشان بیكەرە سەر ئەو شوێنە ماوەیەك لەسەری دایبنێ و پاشان لایبدە و بیشۆ سوودی دەبێت.
– بۆ چارەسەركردنی سوتاوی پێستت بە تیشكی خۆر، دوو قاژ خەیار لەسەر شوینی سوتاوەكە دادەنێت بۆ ماوەیەكی كاتی و دیاری كراو.
– یەكێكی تر لە سودەكانی خەیار بەكار دێت بۆ تەڕكردنەوەی پێستت.
بەم شێوەیە بەكاردێت:
چەند قاشێك خەیار ورد ورد بكەیت و ئاوەكەی بدەیت لە پێستت و ماوەیەك پێوەی بهێلیتەوە بە تەواوەتی دەبێتە هۆی تەڕكردنەوەی پێستت.

Back to top button