نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌لایان سه‌رۆكی حكومه‌ت تا كۆتایی ئه‌و خوڵه‌ قبوڵناكرێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ 7ی 8ی 2017 شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانیان كردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، شاندی پارتی پێكهاتبوون له‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكایەتی شانده‌كه‌ی دەكرد و ئەندامانی شاندەكە پێكاھاتوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و د. رۆژ نوری شاوێس، ھۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دڵشاد شەھاب، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی. شاندی یەكێتیش پێكدێت لە ھەریەك لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، سەعدی پیرە، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،  شۆڕش ئیسماعیل، حاكم قادر حەمەجان”.

 

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ” مه‌لا به‌ختیار و نێچیرڤان بارزانی” كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، نێچرڤان بارزانی له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هه‌ردوو هێز ” كۆمه‌ڵ و گۆڕان” له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مزایه‌دات و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ناوی بردوو، راشی گه‌یاند ئێمه‌ پرسیاری زۆرمان هه‌یه‌ بۆ قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانیان، چونكه‌ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان رێگاچاره‌ی ئوسوڵی خۆی هه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت له‌لایان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قبوڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئێمه‌ بده‌نه‌وه‌”.

هه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی نێچیرڤان بارزانی راشی گه‌یاند”پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی ، پەیوەندییەکی مێژووییە ، ناڵێین کێشە نییە ، بەڵام هەرچی لە کوردستان بکرێت ، دەبێت نێوان پارتی و یەکێتی و پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە باشبێت”. گوتیشی: “دەبێت بە یەکگرتوویی ئەم قۆناخە تێپەڕێنین و گوتیشی”ئاگاداری سەردانی ئەم سێ لایەنە نەبووین و ئەگەر بەتەما بوون ئەم سەردانە بکەن دەبوایە هەموو لایەنەکانی دیکەیان لەگەڵ بووایە بۆ ئەوەی دەنگمان بەهێزتر بوایە، هه‌روها گوتیشی” پێمانباشە هەموو هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بەشداربین لە هەڵبژاردنەکانی عێراق”.

هه‌ر له‌باره‌ی په‌یووه‌ندیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار كۆتایی رێكه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندوو، گوتی له‌ئێستادا ئه‌ركه‌ مێژوویه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه‌ رێكه‌وتنی ستراتیژی، بۆیه‌ هه‌م پارتی و هه‌م ئێمه‌ش بۆچوونی جیاوازمان له‌سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار راشی گه‌یاند” دوای رووخانی رژێمی سەدام، كورد ھیچ نەماوە نەیكات لە پێناو بونیاتنانەوەی عێراق و دوورخستنەوەی لە مەترسییەكان، لەبارەی بارودۆخی ئێستای كەركووكیش گوتی “نابێ وەك شامی شەریف تەماشای كەركووك بكەین و گوتیشی” سەركەوتنەكانی سوپای عێراقیش بەھۆی ھاوكاری پێشمەرگە بوون,  بەڵام بەغدا سیاسەتێكی چەوتی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان پیادە كردووە، ئەوەش تەنیا بەرامبەر ئەنجامدانی پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك ریفراندۆم”.

هه‌روه‌ها گوتیشی” ئێمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ رێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه‌ بێت نه‌ك حزب، روونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و سێ حزبه‌ به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان هیچیان باس نه‌كردووه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ست نه‌كراوه‌ یه‌كێتی ئاماده‌ نه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌ و بڕیاره‌ هه‌فته‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه‌ بدرێت.

Back to top button