وەزیری نەوتی عێراق: پێش كۆتایی ئەم مانگە نەوتی كەركووك هەناردەی ئێران دەكەین

دوای داگیركردنی كەركووك لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, عێراق لە هەوڵدایە نەتوتی كەركووك هەناردەی ئێران بكات, وەزیری نەوتی عێراقیش دەلێت:” پێش كۆتاییهاتنی یەكەم مانگی ساڵی 2018، حكومەتی عێراق دەستدەكات بە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران.

جەبار لوعەیبی، وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەڤانانی رایگەیاند “بەغدا پێش كۆتاییهاتنی ئەو مانگە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك دەكات”، گوتیشی “لەسەرەتای دەستپێكردنییەوە، رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی تانكەرەوە هەناردەی پاڵاوگەكانی كرماشان دەكەین”.

هەناردەكردنی ئەو نەوتە بەگوێرەی رێككەوتنێكە لەنێوان ئێران و عێراق كە مانگی رابردوو واژۆكرا، ئەوكاتە لوعەیبی رایگەیاند، لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ هەناردەكرنی 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رۆژێكدا لەڕێگەی تانكەرەوە بۆ كرماشان.

هەناردەكردنی نەوتی خاوی كەركووك لە 16ـەی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە وەستا ئەوەش دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەكە لە لایەن حەشدی شەعبی سوپای عێراقەوە.

Back to top button