پێدانی قەرزی بچووک دەستپێدەکاتەوە
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قه‌رزی بچووك به‌گه‌نجان و مەرجەکانی، ئاشكرا ده‌كات.
هه‌مزه مه‌غدید، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاوربای كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “ساڵی 2017 بڕیاری ئه‌وه درا كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ده‌ست بكرێت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قیستی ئه‌وانه‌ی قه‌رزی بچووكیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به پێی بڕیارێكی نوێ كه ئه‌مڕۆ ده‌رچووه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بۆ 3 / 4 / 2018، دواخرا.
هاوكات به‌و بڕه قه‌رزه‌ی كه له گه‌نجان وه‌رده‌گیردرێته‌وه، به چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێ ده‌ست ده‌كرێته‌وه به پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان.
ده‌رباره‌ی مه‌رجه نوێیه‌كان، وته‌بێژه‌كه‌ی وەزارەت راگەیاندووە “ئه‌و كه‌سه‌ی كه قهرزهكهی پێده‌درێت، ده‌بێت ته‌مه‌نی له‌نێوان 15 – 35 ساڵدا بێت و مووچه‌خۆری حكوومه‌ت نه‌بێت، هه‌روه‌ها هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بێت”.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، قه‌رزه‌كه بۆ پڕۆژه‌ی بچووك له بواری كشتوكاڵ، گه‌شتیاریی، پیشه‌سازیی و بازرگانیی، به گه‌نجان ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی به پێی قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كه له 1 تا 15 ملیۆن دیناره.