سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌: رەنگە هەڵبژاردنەكانی‌ عیراق شەش مانگ بۆ ساڵێك دوابكەوێت

سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لە پەرلەمانی‌ عیراق پێشبینی‌ دەكات هەڵبژاردنی‌ پەرلەمان شەش مانگ تا ساڵێك دوابكەوێت لەگەڵ نزیكك بوونەوەی وادەی سازدانی هەلژاردنی گشتی لە عێراق تا ئێستا ئامادەكاری نەكراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەلبژاردن, سەرۆكی فراكسۆنی پارتیش دەلێت پێشبینی دەكەم شەش مانگ بۆ ساڵێك دوا بكەوێت.

عەرەفات كەرەم، سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لە پەرلەمانی‌ عیراق رایگەیاند، زۆر زەحمەتە هەڵبژاردنەكانی‌ ئەمساڵ لە كاتی‌ خۆیدا بكرێت، كاتێك كۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردنیش لە رۆژانی‌ رابردوودا هاتنە پەرلەمان، ئاماژەیان بەوەكرد كە زەحمەتە بتوانن لە كاتی‌ خۆیدا هەڵبژاردن بكەن.

ناوبراو روونیكردەوە، تائێستا شیعەكانیش ناوی كاندیدیان پێشكەش نەكردووە و سوننەكانیش دژن، چونكە هێشتا داواكانیان جێبەجێ‌ نەكراوە و زۆربەی‌ ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە شوێنەكانیان.

عەرەفات كەرەم وتیشی‌ “پێشبینی‌ دەكەین شەش مانگ بۆ ساڵێك هەڵبژاردنەكان دوابكەوێت، ئەوەش بۆ هێوربوونەوەی‌ دۆخەكە تا خەڵك بە دڵخۆشی‌ بڕۆنە سەر سندوقی‌ دەنگدان”.

بڕیارە رۆژی‌ 12-5-2018 هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بەڕێوە بچێت.

Back to top button