ئاماده‌كاریی بۆ یادی به‌قه‌زابونی كه‌لار ده‌كرێت
ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ساڵیادی به‌قه‌زابونی كه‌لار ده‌ستیان پێكردوهو قائیمقامی ئه‌و قه‌زایه‌ش ئاشكرایده‌كات، ئه‌مساڵ یادی به‌قه‌زابونی كه‌لار به‌كۆمه‌ڵێك چالاكی ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌كات.
(شه‌هاب ئه‌حمه‌د) قائیمقامی قه‌زای كه‌لار ڕایگه‌یاند: “ئه‌مساڵ 48مین ساڵیادی به‌قه‌زابونی كه‌لار ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌ئێستاوه لیژنه‌ی یاده‌كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێبكه‌ین”.
هه‌روه‌ها قایمقامی قه‌زای كه‌لار ڕاشیگه‌یاند:”یاده‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له‌ڕۆژانی 27و 28ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و دوو ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك چالاكی هونه‌ریی و ڕۆشنبیریی تایبه‌ت بهیادهكه ئه‌نجامده‌ده‌ین”.
لهپهیامێكیشدا بۆ ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی قه‌زاكه قائیمقامی كه‌لار وتی:” داواده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش به‌رهه‌می خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن له‌ئێستاوه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌م و چالاكیه‌كانیان بكه‌ین و ئاماده‌ی بكه‌ین بۆ یاده‌كه”.
قه‌زای كه‌لار سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌و له‌ڕۆژی 28 شوباتی 1970 به‌مه‌رسومی كۆماری ژماره 137و له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆك كۆماری عیراق كرا به‌قه‌زا، ئه‌وكات سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك بوو.
له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی ئاماری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زاكه 226 هه‌زار كه‌سه‌و سێ ناحیه‌و 146 گوندیش له‌ڕوی ئیداریه‌وه سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ن.