ئهنجومهنی وهزیران بهسهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسێكی گرنگ كۆدهبێتهوه
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا كۆمپانیای (Deloitte) ئەمریكی داهات و خەرجی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی ساڵی رابردوودا ئاشكرا دەكات.”
ئهمڕۆ دووشهممه 8/1/2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی (نێچیرڤان بارزانی) یەکەم کۆبوونەوە لە ساڵی نوێدا ئهنجامدهدات و بهپێی زانیارییهكان، کۆبوونەوەکە تەنیا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت، ئەویش بریتییە لە خستنەڕووی راپۆرتێکی کۆمپانیای دیلۆتی ئەمریکی لەبارەی داهات و خەرجی نەوت.
بڕیاریش وایه كه هەموو وردەكارییەك لەبارەی چۆنییەتی دەرهێنان و فرۆشتن و خەرجی و داهاتی نەوت لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە ئاشكرا بكرێت.”
كۆمپانیای (Deloitte) كۆمپانیایەكی ئەمریكییە و بەپێی قازانجەكانی لە ساڵی 2016 گەورەترین كۆمپانیای ژمێریاری و وردبینییە لە جیهاندا، کۆمپانیاکە لە بوارەكانی پشكنین، دەرهێنان، فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان وردبینی دەكات.”