یه‌كێتی: هيچ رێگایه‌ك له‌به‌رده‌م یه‌كێتی نیه بۆ هاتنه‌وه بۆ ناو ساحه‌ی سیاسی جگه له سزادانی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گروپی خائین هه‌ڵیاندا، كوردستان بكه‌نه دوو ئیداره، خۆیان به‌سه‌ر یه‌كێتی دا بسه‌پێنن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكه‌ستی پێكهات له‌ئێستادا ئه‌م گروپه له‌و له‌به‌رده‌م یه‌كێتی دان، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌لێت، كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كاره‌ساتێكه، كه یه‌كێتی به‌لێژنه و لێكۆلینه‌وه‌ی بۆی تێناپه‌رێت، چونكه گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ناسرا و ئاشكران، یه‌كێتی هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ناكات، كه به‌سه‌ری هاتووه”.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه نه‌یستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه، ده‌لێت ده‌بێت كاك مه‌لا به‌ختیار ئه‌و راستیه ببینێت، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان داهاتوو، خه‌ڵكی كه‌ركووك فرۆشراو و خاكفرۆشكران، ئه‌مه رووداوێكه له‌مێژوودا به‌نێوچه‌وانی هه‌موو یه‌كێتیه‌كه‌وه، نووساوه، تا ئه‌و رۆژه‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌سزای گه‌ل نهگهێنرێت، نه‌ك یه‌كێتی به‌ڵكو له‌مێژووشدا ناوی یه‌كێتی به حزبێكی قێزه‌ونی خائین ناو ده‌برێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌ك ئێستایی یه‌كێتی به‌ڵكو داهاتووی یه‌كێتیشی له‌ناو گه‌لی كوردستان به‌قێزه‌ون هێشتۆته‌وه، به‌رده‌وامی پێده‌دات، بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی یه‌ك زهره، ته‌نها یه‌ك زهره وه‌فایی بۆ یه‌كێتی و مام جه‌لال هه‌یه، بۆ خاوێن بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، ده‌بێت پاڵپشتی له‌دار دانی خائینه‌كان بكات، چونكه ته‌نها ئه‌و رێگایه یه‌كێتی بێ به‌ری ده‌كات له‌و خیانه‌ته”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ڤیان ئەحمەد، ئەندامی خولی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاندووه” یەکێتی بچێتە ھەڵبژاردن، ھەر زەرەریەتی و کۆنگرەش ھەر زەرەریەتی، باڵام باشترە پێش ھەڵبژاردن، کۆنگرە بببەستێت، تا بەرچاوی ڕوون بێت و ده‌شلێـ”بەم دۆخەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە، کورسییەکانی کەم دەکات، دەشڵێت: ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە و ئەزموونمان ھەیە، هه‌روه‌ها گوتیشی”بە پێویستیشی دەزانێت “یەکێتی لەگەڵ ئەمری واقیعدا خۆی بگونجێنێت و ئه‌و واقیعه‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه جێبه‌جێی بكات، پێشتر میدیاكانی یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ش ده‌یانگووت”بەهۆی خیانەتی گرووپەکەی 16ی ئۆکتۆبەر و هەندێک بارودۆخی دیکە، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگی یەکێتی کەم دەکات.