بەسیجەکان بۆ ناسنامەکانیان سوتاند؟
ژمارەیەکی دیار لە ئەندامانی هێزەکانی بەسیج دژی بڕیاری ڕژێمی ئێران وەستانەوەو ناسنامەکانیان سوتاندوو چونە ڕیزی خۆپیشاندەرانی ئێران.
سەبارەت بەو هەنگاوە بەسیجەکان ڕایدەگەیەنن کە ئەوان بۆ سەرکوتکردنی هاوڵاتیان نەبونەتە ئەندام لەو هێزانە و بێ کاری و لاوازی دارایی ناچاری کردوون.
هەر لەو ڕوانگەوە داوا دەکەن لە هێزەکانی دیکەی ئێران دوورکەونەوە لە ڕوبەڕووبونەوەی هاوڵاتیان و دژی ڕژێم بۆستنەوە تا کۆتایی هاتنی دەسەڵات.