خۆپێشاندانی ئێران سهرباری ئهو ههموو فشاره شارهكهی خومهینیشی گرتهوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/32534656.jpg)
لە شاری خومەین سەربە پارێزگای مەرکەزی و شاری شوشتەری پارێزگای خوزستان،وێڕای بڵاوبونەوەی چڕی هێزەکانی حەرەس سەوری خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام درا.
لە خۆپیشاندانەکان وێنەکانی خومەینی و خامنەیی سوتێنران و دروشمی بڕوخێ و مردن بۆ دیکتاتۆر وترانەوە.
لە لایەکی دیکە هێزە ئەمنیەکان ویستیان ڕێگری لە پرسەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بکەن بەڵام بەهۆی بەشداری هەزاران هاوڵاتی نەیانتوانی ئەو کارە بکەن