بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دیسان عه‌بادی ده‌یان مه‌رجی خسته‌روو

 
ئیحسان شەمەری ڕاوێژکاری حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق سیانزە مەرجی بۆ دانیشتن لەگەڵ هەرێم هەیەو گەر جێبەجێ نەکرێن ڕێگای سەربازی دەگرینە بەر دژی هەرێم.
 
داواکارییەکانی عەبادی بریتین لە
۱ـ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ساڵی ۲۰۰۳.
۲ـ ڕادەست کردنی خاڵە سنوریەکان.
۳ـ ڕادەست کردنی فڕۆکەخانەکان.
٤ـ ڕادەست کردنی تەواوی داهاتەکانی سەرجەم فەرمانگەکان.
٥ـ لابردنی دەستەواژەی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی باکوری عێراق.
٦ـ وازهێنانی بارزانی.
۷ـ هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر فەرمانی بەغداد بن..
٨ـ داواکراوەکان ڕادەستی بەغداد بکرێن..
۹ـ پەنای هیچ داواکراوێک نەدرێت..
۱۰ـ سڕینەوەی مادەی سەدوچل.
۱۱ـ هیچ بەرپرسێکی کورد بێ پرسی بەغداد بۆی نیە بچێتە دەرەوە.
۱۲ــ هەرێم بێ پرسی بەغداد بۆی نیە پێشوازی لە هیچ شاندێک بکات.
۱۳ـ ڕەتکردنەوەی ڕاپرسی.
ڕاوێژکارەکە دەڵێت گەر ئەم خاڵانە بەزوویی جێ بەجێ نەکرێن بە زەبری هێز جێبەجێی دەکەین.
Back to top button