ئه‌مرۆ یادی هه‌وڵی تێرۆر كردنی سه‌رۆك بارزانیه له‌لایان حكومه‌تی عێراق
ئه‌مرۆ 8ی 1ی 39 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌وڵی تێرۆر كردنی ” سه‌رۆك بارزانی” كه له ساڵی 1979 له ڤیه‌ننای پایته‌ختی ئۆستریا “نه‌مسا” له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولسه‌لام به‌رواری كادیری پێشكه‌وتووی و په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت”له سه‌ره‌تای ساڵی 79 خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌ستیپێكردبوو، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه رژێمی شا كۆتایی پێدێت، سه‌رۆك بارزانی به یاوه‌ری شاندێك له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بوو، ئه‌و كاتیش نه‌مسا ببووه سه‌نته‌رێك بۆ جموجۆڵی سیخوڕانی رژێمی به‌عسی عێراقی، بۆیه هه‌وڵیاندا سه‌رۆك بارزانی تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌ری نه‌گرت و له ئه‌نجامدا ئازاد به‌رواری و دكتۆر پیرۆت بریندار ده‌بن، به‌ڵام هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه”.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆر كردنی سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ” هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی، له میدیای نه‌مسا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، له كاتی هاتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ نه‌مسا، به‌رده‌وام رێوشوێنی ئه‌منی توند ده‌گیرایه‌به‌ر بۆ پاراستنی.