مەلا بەختیار بڕیاری ناردنی مووچە پەیوەندی بەو سێ لایەنەوە نیە کەسەردانی بەغدادیان کردووە

(مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە هیج پەیوەندیەکی بەو سێ لایەنەوە نیە کەسەردانی بەغدادیان کرد بەڵکو لەژێر فشاری سندوقی نێودەوڵەتیدا بووە.
دوای سەردانەکەیان بۆ بەغداد وەفدە هاوبەشەکەی (گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) رایانگەیاند، حکومەتی ناوەند بڕیاری داوە بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمەشیان وا باس کرد کە بەهۆی هەوڵی ئەمانەوە حەیدەر عەبادی رازی بووە بە ناردنی مووچە.
مەلا بەختیار باس لەوەش دەکات ناردنی مووچە لەژێر فشاری سندوقی نێودەوڵەتیدا بووە و حکومەتی عێراق نچارە بەوەی مووچەی فەرمانبەران بدات ئەگەر نا چیتر سندوقی قەرزی نێودەوڵەتی ئامادە نابێت قەرز بدات بە حکومەتی ناوەند ئەگەر بێت و بەشە بودجەی هەرێم وەکوو خۆی نەنێرێت.

Back to top button