فریاد ڕهواندزی : ههندێك لایهنی ناوخۆ گومانیان خستووهته سهر شهرعیهتی ههرێمی كوردستان
وهزیرێكی یهكێتی له بهغدا لهبارهی دهستپێنهكردنهوهی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكرای دهكات: هەندێك لایەن لەناو خۆی هەرێمدا گومانیان خستۆتە سەر شەرعیەتی هەرێمی كوردستان ،ئەمەش بۆتە بیانویەك بەدەست حكومەتی عیراقی تا گفتوگۆكان دوابخات یا بڵێت تا ئێستا ئەم حكومەتە لەناوخۆی خۆی یەكگرتوو نیە.” ، ئاماژهی بهوهش كردووه: ئەگەر بەم شێوازە بڕوات حەیدەر عەبادی موچە نانێرێت .
(فریاد ڕەواندزی) وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراقی لهسهر پشكی یهكێتی لهلێدوانێكیدا بۆ بهبەشی كوردی دهنگی ئەمریكا ڕایگهیاند:” هیچ ئاماژەیەكی فەرمی بۆ دەسپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەنێوان هەولێر و بەغداد نیە لەسەر ئاستی سیاسی و حكومی و دەشڵێت ” “ڕاستە دەسپێنەكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغداد بەشێكی زۆری پەیوەندی هەیە بەحكومەتی عیراقیەوە،بەڵام تا ئێستا كورد خۆشی ئامادەنیە بۆ ئەو گفتوگۆیانە،بەجۆرێك كورد یەكگرتوو نیە،وە هەندێك لایەن لەناو خۆی هەرێمدا گومانیان خستۆتە سەر شەرعیەتی هەرێمی كوردستان ،ئەمەش بۆتە بیانویەك بەدەست حكومەتی عیراقی تا گفتوگۆكان دوابخات یا بڵێت تا ئێستا ئەم حكومەتە لەناوخۆی خۆی یەكگرتوو نیە.”
ههروهها (فریاد ڕهواندزی ) ڕاشیگهیاند : ” ئەگەر كورد بەم شێوازە پارچە پارچەیی و یەكنەگرتوویە بچێتە گفتوگۆكان بەلاوازی دێتە ناو گفتوگۆكان هیچ شتێكی وای دەست ناكەوێت كەبتوانێت لەڕێگای گفتوگۆكان چارەسەری كێشەكانی پێ بكات تەنانەت چارەسەری موچەش بەوجۆرە ناكرێت.”
وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراقی دهشڵێت “بەغداد بەم شێوازە ئامادەنیە بۆ گفتوگۆ یا دەیەوێت كات زیاتر لەبەرژەوەندی خۆی بكوژێت.”وتیشی”بۆیە من لەو باوەڕەدام پێویستە كورد خۆی ئامادەبكات و بیر لەخۆی بكاتەوە بەر لەوەی بیر لەبەغداد بكاتەوە.”
سەبارەت بە بەپرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە وتویهتی: من لەو بڕوایەدام ئەگەر بەم شێوازە بڕوات حەیدەر عەبادی موچە نانێرێت،چونكە عەبادی دەیەوێت موچە بنێرێت بەتێڕوانینی خۆیەوە نەك بەتێڕوانینی هەرێمی كوردستان وە ئەگەر گفتوگۆنەكرێت بۆ دۆزینەوەی تێڕوانینێكی هاوبەش ئەوا موچە بەم شێوازە نانێردرێت.