سلێمانی …ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكات بە سۆپەر ماركێتێكدا
ئۆتۆمبێلێك كە شۆفێرەكەی مێردمنداڵ بوە لە شاری سلێمانی خۆی دەكات بەناو سوپەرماركێتێكداو جگە لەزیانی ماددی خاوەنی سۆپەر ماركێتەكەش برینداردەبێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، لە روداوێكدا لە گەڕەكی راپەڕین، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویتا لاندكرۆزەر) كە شۆفێرەكەی مێردمنداڵێك بووە، خۆی دەكات بە سوپەر ماركێتێكدا و زەرەرو زیانێكی زۆری پێدەگەیەنێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەش راگەیەندراوە، خاوەنی سوپەرماركێتەكە بە سەختی بریندار بووە.