ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كركوك به‌توندی ره‌خنه له پارێزگار ده‌گرێت

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌باره‌ی پێشێلكاریه‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌تایبه‌ت بۆداگیركردنه‌وه‌ی زه‌وی و موڵك ماڵی هاووڵاتیانی كورد هاته‌ده‌نگ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت”ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنرێت”.
(كاكه‌ڕه‌ش سدیق) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌سه‌ڵاتی نییه بۆئه‌وه‌ی به‌بێ یاسای گرێبه‌ستی جووتیاره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی سنووری سه‌رگه‌ڕان بگه‌ڕێنێته‌وه و رێگه بدات عه‌ره‌به هاورده‌كانی عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی”داوامان له‌پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كردوه، ده‌ست له‌پێشێلكارییه ده‌ستووریه‌كانی هه‌ڵبگرێت و واز له‌و پشتیوانییه شۆڤێنیه بۆ عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ربهێنێت كه عه‌ره‌بی هاورده‌ن و پێشتر قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140یان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان وه‌رگرتووه”.
راشیگه‌یاند: ئه‌و كارانه‌ی كه دژی خێزانه كورده‌كانی سنووری سه‌رگه‌ڕان ده‌كرێت ده‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه و له‌لایه‌ن پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ته‌وه ده‌جوڵێنرێت و ئه‌مڕۆش هه‌شتی كانوونی دووه‌می 2018 له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یۆنامی كۆبوینه‌وه و هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌مان بۆ روونكردنه‌وه.