شەڕی نێوان مەلابەختیار و بەرهەم سالح دەستی پێكرد

دوای ئەوەی شەوی رابردوو مەلا بەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دیدارێكی میدیاییدا رەخنەی لە بەرهەم سالح گرت, هەروەها رایگەیاند ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بەسەردانی حزبەكەی بەرهەم سالح و گۆڕان و كۆمەڵ نیە, لە بەرامبەر هێڕشێكی میدیایی كرایە سەر مەلا بەختیار.
چەند كاتژمێرێك دوای بڵاو بوونەوەی دیدارەكەی مەلا بەختیار جگە لەوەی دەیان پەیجی سیۆسیالمیدا بە تایبەت فەیسبوك كە سپۆنسەری كراون هێرشیان كردەسەر مەلا بەختیار , ئەوا هەریە كە لە مالپەڕی شار پرێس و خەندان و سپی میدیا و چەندین مالپەڕی دیكە هێرشیان كردە سەر مەلا بەختیار رەخنەكانیان بە بێ‌ بەها لەقەلەمدا.
شایەنی باسە هەر یەكە لە مالپەڕی خەندان و شار پرێس و سپی میدیا بە پالپشتی مادی بەرهەم سالح بەڕێوە دەچن ئەم جگە لەوەی دەیان پەیجی فیسبوك سپۆنسەری دەكات, كە زۆرترین كات لەوێوە هێڕشكراوەتە سەر سەركردەكانی دیكەی كورد.

Back to top button