لیمۆ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی واز له جگه‌ره بهێنن به‌م رێگایه
به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆڕانی ئوسترالیا، (85%)ی خه‌ڵكی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی یه‌كه‌مین جگه‌ره‌وه ده‌كه‌ونه داوهكهوهو به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بنه كه‌سی جگه‌ره‌كێش.”
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی باشگاهی خهبهرنگاران، شاره‌زایانی ته‌ندروستی له‌و بڕوایه‌دان، غه‌رغه‌ره‌كردن به‌شه‌ربه‌تی لیمۆی ترش‌و ئاوی شیرین له‌گه‌ڵ كه‌مێك شه‌كردا، یارمه‌تی زۆری كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ده‌دات، تا واز له‌و خووه زیانبهخشهیان بهێنن.
پسپۆڕان پێیان وایه.”كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی لیمۆی ترش گلۆكۆزێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و ئه‌و گلۆكۆزهش (ته‌ركیز)ی مێشك زیاتر ده‌كات، ده‌بێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان.
هه‌روه‌ها غهرغهرهكردنی شه‌ربه‌تی لیمۆی ترش ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری وێرانكارییه‌كانی دووكه‌ڵی جگه‌ره له‌سه‌ر ددانه‌كان‌و قوڕگی مرۆڤیش پاك ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش غهرهغهرهكردنی شه‌ربه‌تی لیمۆی ترش به‌یانیان پێش نانی بهیانیو شه‌وانه پێش خه‌وتن، زۆربهسودهو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ئاره‌زووی جگه‌ره‌كێشانیان نه‌مێنێت.