میوه‌ی قۆخ دژی چه‌وری له‌شه و به‌خواردنی كێشی مرۆڤ داده‌به‌زێنێت
پسۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئه‌مریكی له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نۆیدا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون.” كه خواردنی قۆخ ده‌توانێت قه‌ڵه‌وی له‌ش كه‌مبكاته‌وه و چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ دابه‌زاندنی كێش.”
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز له بابه‌تێكدا رایگه‌یاندوه.” پسپۆڕانی پزیشكی له‌شاری فیلادلفیای ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، خواردنی قۆخ ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی قهڵهویو یارمه‌تی له‌ناوبردنی چه‌وری له‌ش ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و میوه هه‌ڵگری ژماره‌یه‌كی زۆری پێكهاته‌ی سروشتی دژه چهوریهو یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات تا خۆی ڕزگاربكات لهكالۆریه زیاده‌كانی له‌ش.
هه‌روه‌ها قۆخ هه‌ڵگری چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتین كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه (میتابۆلیك)یهكانداو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش له‌گه‌ڵ قهڵهویدانو له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه له‌گیانی سه‌دان ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن له‌جیهاندا.