پێكان رێگره‌ له‌ یاریكردنی كۆتینیۆ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ یاریزانى به‌رازیلى (فلیپ كۆتینیۆ) پشكنینه‌ پزیشكه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجام داو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌كه‌ى پێشه‌نگى خولى لالیگا ، بلوگرانه‌ ماوه‌ى دوور كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ ئاشكرا ده‌كات به‌ هۆی پێكانه‌وه‌.

پێگه‌ى فه‌رمى به‌رشلۆنه‌ ئاشكراى كردووه‌.” كه‌ یاریزان كۆتینیۆ به‌ده‌ست پێكان له‌ ماسولكه‌كانى رانى راستى ده‌ناڵێنێت و بۆماوه‌ى (20)رۆژ له‌ یاریگاكان داده‌برێت.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 8/1/2018 كۆتینیۆ پێشكه‌ش به‌هانده‌ران و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناسێندرا ، دواى ئه‌وه‌ى له‌یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌.

Back to top button