زێدان دوور ده‌خرێته‌وه و چه‌ند راهێنه‌رێكیش پێشنیار كراون بۆ شوێنه‌كه‌ی
ده‌نگى ناره‌زایه‌كان له‌نێو یانه‌ی ریال تا دهێت به‌رزده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر دوور خستنه‌وه‌ى زێنه‌دین زێدان، دواى ئه‌وه‌ى له دوایاری به‌رامبه‌ر سه‌لتافیگۆ یه‌كسان بوو.”
پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردووه.” ریال مه‌درید بیر له ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكى نوێ ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى شوێنى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێدان بگرێته‌وه ،ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌كاره‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانى.”
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه.” كه یارى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان دوا هه‌له بۆراهێنهرى فه‌ره‌نسى ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست نه‌هێنێت ئه‌وا زێدان له‌كاره‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.
دۆن بالۆن ئه‌وه‌شی باسكردووه.” كه پێرێز سه‌رۆكى ریال مه‌درید چه‌ند ناوێكى ده‌ست نیشان كردوه بۆئه‌وه‌ى شوێنى زێدان بگرێته‌وه ،به‌ڵام به‌باشى ده‌زانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى ئه‌ڵمانى یواكیم لۆڤ ئیمزا بكات.