نرخی نه‌وت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

لەگەڵ ئەوەی نرخەكانی بەبەرزی ماوەتەوە، بەڵام چەند رۆژێكە نرخەكانی نەوت بە جێگیری ماونەتەوە و نه‌گۆڕه‌.”

بازاڕی جیهانی سووتەمەنی راستەوخۆ پەیوەستە بە هەر جوڵەیەكی سیاسی لەنێو خۆی وڵاتانی ئۆپێك، ئەمە جگە لەوەش پێشبینی دەكرێت ئاستی بەرهەمی نەوتی ئەمریكی بەرز بوونەوە تۆمار بكات.

دۆخی سیاسی ناوخۆی ئێران و سعودییە زۆر كاریگەری بەسەر بازاڕی نەوتی جیهانییەوە هەیە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ خۆپێشاندانەكانی ناوخۆیی لەئێران و دەستگیركردنی گروپێك كەسایەتی تری ناوخۆیی لە سعودییە.

له‌ ئێستاشدا  نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە (61.73) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بە (67.78) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لەوەتەی دوو ساڵ و نیوی رابردوو.

Back to top button